ئێوارە شێعری شاعێرانی کوردستان بۆ ڕێزگرتن لە خزمەتکارانی بواری تەندروستی

کۆمەڵێک لە شاعێرەکانی کوردستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانفیدایی و خزمەتەکانی کۆمەڵگای تەندروستی و دەرمان لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەتی ئێران، شێعریان خوێندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە شاعێرەکانی کوردستان بە ئامادە بوون لە هۆڵی چۆڵ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە هەستی خۆیانیان بە زمانی شێعر سەبارەت بە دۆخی ئەم ڕۆژانەی جیهان بە تایبەتی فیداکاری و خزمەتەکانی کۆمەڵگای پزیشکی و پەرەستارەکان دەربڕی.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە پارێزگای کوردستانیش وەکوو هونەرمەندانی تر بەردەوام لە هەموو جەرگەکان ئامادە بوون، وتی: بەختەوەرانە هونەرمەندانی کوردستانی بەردەوام بە ڕووداوەکانی دەوروبەری خۆیان هەستیان بە بەرپرسایەتی کردووە و هەر بۆیە بەردەوام هەبوونی ئەوانمان بە زمانی هونەر و خولقاندنی بەرهەمی هونەری دیوە.

مورادی بە وتنی ئەوەی کە ١١ شاعێری بەناوبانگی کوردستان بە بەشداری لە بەرنامەیەک لە ژێر ناوی " ئێوارە شێعرێک بۆ ئەم ڕۆژانە" لە هۆڵی چۆڵی پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە خوێندنەوەی شێعر سوپاس و دەسخۆشی کادیری دەرمانیان کرد.

ناوبراو ئاماژەی کردە سەر بەشداری هەندێک لە شاعێرە کوردەکان لە ئەو بەرنامە تایبەتە و وتی: لە ئەو بەرنامە تایبەتە کامبیز کەریمی، تەوفیق یئبراهمی، سیمین چایچی، موحموود موحموودی، کلسووم عوسمانپوور، داریوش ڕاشد نەسەب، هەڵاڵەی سوهرابی، عەلیڕەزا قاسمی فەر، سروە مەجیدی، بێهزاد کەرەموڵڵاهی و سالار شەرێعەتی ئامادە بوون.

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ئاماژەی کردە سەر شێوەی بڵاو کردنەوەی ئەو بەرنامەیە و زیادی کرد: بە پێی بەرنامەڕێزییەکان لە ماوەی ئەم هەفتەیە هەموو بەرهەمە تۆمار کراوەکان لە ئەو شاعێرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان بڵاو دەبێتەو و دەخرێتە بەردەم هۆگرانەوە.

News Code 32024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =