سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

بە هۆی هێرش بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق، هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا گیانی خۆی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی سوزچی، بە گوێرەی زانیارییەکان لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، بە هۆی هێرش بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق هێزێکی سەربازی سوپای تورکیا گیانی لەدەست دا.

موحەمەد فاتیح دورهان لە هێزە زەوینییەکانی ناوندی فەرماندەیی فوچای ئێزمیر کە بە شێوەی کاتی گواستوابووەوە بۆ ناوەندی فەرماندەیی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆری جۆلەمێرگ، بە هۆی هێرشی گولـلە هاوەنێک لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر بنکەی هێزەکانی تورکیا، گیانی خۆی لەدەست دا.

شیاوی باسە، ڕۆژی ڕابردوو، شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا هێرشی جیاوازیان بۆ سەر کەمپەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ڕێکخستبوو کە هێزەکانی پەکەکەش لە وەڵام بە ئەو هێرشانە گوللە هاوەنێکیان بەرەو هێزەکانی سوپای تورکیا هاویشت.

News Code 31998

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha