داڵاهۆ دەبێتە شاری نەتەوەیی ئامێری نەریتی مۆسیقا

جێگری پیشەی دەستی کرماشان وتی: دۆسیەی تۆماری داڵاهۆ وەک شاری نیشتمانی ئامێری نەریتی مۆسیقا لە قۆناغی جێبەجێ کردنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان زەینەدین بە ئاماژە بە چالاک بوونی ٢٠ هەزار هونەرمەند و پیشەگەر لە ٦٠ لقی جۆراوجۆر لە پاریزگای کرماشان، وتی: ئەو پاریزگایە لە بابەتی تۆمارکردنی شارگەلی نیشتمانی، نێونەتەوەیی و گوندی نیشتمانی لە پلەی پێنجەمی وڵاتدایە.

جێگری پیشەی دەستی کرماشان وتیشی: لەو ساڵدا دۆسیەی تۆمارکردنی کەرەسەگەلی کانزایی کرەند بۆ تۆماری وەک شاری نیشتمانی و داڵاهۆ وەک شاری نیشتمانی ئامێرگەلی نەریتی مۆسیقا بۆ لێکدانەوە ئاراستەی کۆمیتەی پسپۆڕیی جێگرایەتی پیشەی دەستی وەزارەتخانە کراوە.

News Code 31994

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =