کاردانەوەی زەریف بە هەڵوێستی ئەمریکا دژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە داخرانی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بەڕووی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، وتی: جیهان خەریکی ئەزموون کردنی ملهۆری و هەڕەشەی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئوڕۆ (چوارشەممە) بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە داخرانی پاڵپشتی دارایی ئەمریکا بەڕووی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نووسی: ملهۆری و زۆرەملێی ئەمریکا دژی وڵاتان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و لەوان ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی، بە بەهای گیانی مرۆڤەکان کۆتایی پێ دێت.

زەریف ڕاشیگەیاند: جیهانی ئەوڕۆ خەریکی ئەزموون کردنی شتێکە کە ئێران پێشتر ئەزموونی کردبوو و پێی زانیبوو: ملهۆری، هەڕەشە و زێدەوێژیی سەرەڕۆیانەی ڕژیمی ئەمریکا تەنیا خووخدە نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی کوشتنی خەڵکی.

ئاماژەی بەوەش دا: هەر وەک گوشاری لانی زۆری دژی ئێران، کەم کردنەوەی شەرمەزارانەی بەشە بودجەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە قەیرانی پاندێمیی کوڤیدی ١٩ دەبیتە مایەی بەدناوی هەمیشەیی.

News Code 31992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =