هەڵوێستی کازمی لە سەر داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوەی عێراق ڕەخنەی لە داپەڕەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە گرت و وتی: ئەو داپەڕانە بنیاتی ڕەوتێکی سیاسی هەڵەی لە عێراقدا بە دواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە پرێس کۆنفڕانسی ئەوڕۆ (چوارشەممە)دا جەختی کرد کە ئەمریکا پێکهاتەی سیاسی عێراقی تێک و پێک داوە.

وتیشی: ئێمە لە گەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوشی ئامادەبوونی لە عێراقدا گفتوگۆی جیدیمان دەبێت.

کازمی جەختی کرد: کێشە و قەیرانەکانی ئێستای ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ ژێرخانی هەڵەی ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتە لە پاش ساڵی ٢٠٠٣. داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق بووە هۆی تێک و پێک درانی پێکهاتەی سیاسیی ئەو وڵاتە.

جەختیشی کرد: گرینگترین پرسی ئیمە ئەوەیە کە عێراق نەبێتە شوێنی ڕمبازێن و تۆڵەی سیاسی و من شلگێرانە لە پێناو هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان هەوڵ دەدەم.

News Code 31991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =