بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومەر گەرگەرلی ئۆغڵو، نوێنەری کوجاعلی لە پارتی دیمۆکراتی گەلان , وتی: گەڵاڵەیەک کە لە ژێرناوی چاکسازی یاسای سزایی تورکیا لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کراوە میلۆنان مرۆڤ دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە و لە چارەسەری کێشەی کوردەکان ئاگری جودایی خوازی گەشتر دەکاتەوە.
وتیشی: لە وترکیا ساڵەهایە کە پرسی کوردەکان بە شێوەیەکی دادوەرانە و یەکسان چارەسەر نابێت. تەواوی ئەوانەی کە خوازیاری چارەسەری کێشەی داادوەرانەی پرسی کوردن تیرۆریست ڕادەگەیێندرێن. بچووکتەین داواکاری ئاشتی وەکوو چالاکی تیرۆریستی دەناسرێت.
گەرگەرلی ئوغڵۆ لە درێژەدا هێناویە: لە زیندانەکانی تورکیا هەزاران سیاسەتوانی کورد هەن کە ئێستا بە بڵاو بوونەوەی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە مەترسیدایە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندان کێشەی فشاری خوێن و کێشەی هەناسەی هەیە. هەموو سیاستەوانە زینداییەکانی ئێمە هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە سەرە. ئەوان نوێنەری ملیۆنان هاووڵاتی کوردن.
بۆچوونی ئێوە