ئیمپریالیزمی ئەمریکی ڤایرۆسێکی تۆقێنەرتر لە کۆرۆنایە

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای ڤێنێزۆئێلایی ئیمپریالیزمی ئەمریکی بە ڤایرۆسێکی تۆقێنەتر لە کۆرۆنا بۆ کۆمەڵگای مرۆیی زانی و وتی: گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران و ڤێنێزۆئێلا بە پێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ" سەرۆک کۆماری ڤێنێزۆئێلا، ئیمپریالیزمی ئەمریکی بە ڤایرۆسێکی تۆقێنەتر لە کۆرۆنا بۆ کۆمەڵگای مرۆیی زانی و وتی: زێدەخوازی و زەختی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەردەوام گەلانی سەربەخۆ و ئازادیخوازی وەک ئێران و ڤێنێزۆئێلایان خستۆتە ژێر گوشار.

سەرۆک کۆمار وێرای داکۆکی لە هاوڕیزی و گەشەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڤێنێزۆئێلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی دەستدرێژکاری ئەمریکی، جەختی کرد: ئێران ئامادەی ئەزموونەکانی خۆی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاراستەی وڵاتی ڤێنێزۆئێلا بکات.

ڕۆحانی هەروەها هەنگاوە هەڵگیراوەکانی لە دانیشتنی ئۆپێک پلاسی ئیجابی هەڵسەنگاند و بیری هێنایەوە کە سەرەڕای نایاسایی بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ڕەوتی بەرهەم هێنانی نەوتی وڵاتانی ئێران و ڤێنێزۆئێلا، دەبێ هاوکارییەکان بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمی نەوتی و گەڕاندنەوەی نرخەکان بۆ ئاستی گونجاوی بەردەوام بێت.

لەو پەیوەندییەدا، نیکۆلاس مادۆرۆش هاوڕیزیی دەوڵەت و گەلی ئێران لە گەڵ دەوڵەت و گەلی ڤێنێزۆئێلای نرخاند و ڕایگەیاند: ئێران و ڤێنێزۆئێلا،  بەردەوام لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزمدا هاوڕیز و هاوسەنگەرن.

News Code 31969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =