بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خۆش ئەقباڵ بە ئاماژە بە هەڵاتنی ٧٤ زیندانی لە گرتووخانەی سەقز، وتی: بە هاوکاریی خەڵکی پارێزگا توانیمان شوێنی هەڵاتن و خۆشاردنەوەی ٦٥ کەسیان پێبزانین و چەند کەسێکیشیان خۆیان تەسلیم کردەوە.
جێگری سیاسی پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە یەک لە زیندانییە هەڵاتووەکان بە ناوی "مستەفا سەلیمی" ڕوونی کردەوە: ئەو کەسە بە تاوانی زیان گەیاندن و چەوساندنەوەی هاووڵاتیان و تێهەڵچوون لە گەڵ هێزەکانی ئینتزامی سەقز لە ساڵی ٨٢ کە ببووە هۆی شەهیدبوونی ٣ کەسیان، حوکمی ئیعدامی لە سەر بوو و لە رۆژانی ڕاپەڕاندنی حوکمەکەی بوو.
خۆش ئێقباڵ وێرای ڕەتکردنەوەی دەنگۆی ڕادەست کرانەوەی ئەو زیندانییە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وتیشی: مستەفا سەلیمی بە هاوکاریی خەڵکی خۆشەویست و لێهاتوویی ئیتلاعاتی لە گوندی سەبەدلووی نێوان سەقز و بانە دەستگیر و گەڕاندراوە بۆ زیندانی سەقز و رۆژی هەینی ٢٣ی خاکەلێوە حوکمی ئیعدامی ئیجرا کرا.
بۆچوونی ئێوە