گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا سەبارەت بە کۆرۆنا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە رێگەی تەلەفونەوە سەبارەت بە دوا هەلومەرجەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایان گۆڕییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سەباح، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوا هەلومەرجەکانی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دوو وڵاتە و شێوەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ڕایان گۆڕییەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، وەزیرانی دوو وڵات سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچە بە تایبەت گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و ڕەوتی ئاشتی ئەو وڵاتە و گۆڕانکارییەکانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

News Code 31963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha