٩٦٠ کرێکار و کۆڵبەر کوردستان یارمەتی ئابوورییان وەرگرت

پارێزگاری کوردستان وتی: ٩٦٠ کرێکاری سنووری و کۆڵبەری پارێزگا لە دیاریی یەک ملیۆن تمەنی بنیاتی مستەزعەفان بەهرەمەند دەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن موراد نیا وتیشی: ئەو ٩٦٠ بنەماڵەیە کە لە دیاریی یەک ملیۆن تمەنی بنیاتی مستەزعەفان تایبەت بە کۆمەڵگای کۆڵبەران بەهرەمەند دەبن، کەسانێکن کە داهاتیان لە شارگەلی سنووریی پارێزگا لە رێگەی سنوورەوە دابین دەبێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو کەسانە پێکهاتوون لە ٢٥٠ کرێکاری بازاڕچەی سنووریی سەیرانبەند و ٧١٠ کەسی کۆڵبەری شارەکانی بانە و سەوڵاوا، بیری هێنایەوە: کەسانی ئاماژە پێدراو بە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا کەوتنەتە سەخڵەتی و گوشارێکی زۆریان لە سەرە.

News Code 31947

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =