وردترین وێنەی خۆر تۆمار کرا

لێکۆڵەران وردترین وێنەیان لە هەتاو تۆمار کردووە کە نیشانی دەدات لە ئەتمۆسفێرەکە هاتوچۆی گاز بە پلەی گەرمانی ١.٨ ملیۆن پلەی فارنهایت هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لەم دواییەدا وردترین وێنە لە هەتاو تۆمار کراوە. ئەو وءنەگەلە دەریدەخات ئەتمۆسفێری ئەو هەسارە پێچراوتر لە ئەوە بوو کە لێکۆڵەران بیریان دەکردەوە.

ئەو وێنەگەلە لە لایەن تێلسکۆپی گەردوونی High Resolution Coronal Imager ناساوە تۆمار کراوە و لێکۆڵەرانی زانکۆی سەنتراڵ لانکاشایر و ناوەندی گەشتی گەردوونی مارشالی ناسا لە سەر ئەو وێنەگەلە خوێندنەوەیان ئەنجام داوە.

ئەو وێنەگەلە نیشانی دا بەشگەلێک لە ئەتمۆسفێری هەتاو کە پێشتر وابیری لەسەر دەکرایەوە تاریک و خاڵین، لە ڕاستیدا پڕە لە هاتوچۆی گازی ئەلکتریکی بە پانتایی ٣١١ مایل.

بە وتەی لێکۆڵەران پلەی گەرمای هەر یەکە لە ئەو هاتوچۆوە گازیگەلە دەگاتە ١.٨ ملیۆن پلەی فارنهایت و پانتاییەکەیان لە مەودای نێوان لەندەن و بڵفاست(پێتەختی ئیرلەندی باکوور) زیاترە.

News Code 31922

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =