ئەمریکا پاتریۆتی لە بنکەی عەین ئەسەد جێگیر کرد

چەند بەرپرسی ئەمریکی لە جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری پاتریۆت و دوو پەدافەندی مووشەکی مەودا کورت لە بنکەی عەین ئەسەدی عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە واشنتۆن بە مەبەستی پاڵپشتی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، سیستەمی نوێی پەدافەندی ئاسمانیی لە عێراق جێگیر کردووە.

 بە وتەی ئەو بەرپرسە، سیستەمی پاتریۆت و دوو سیستەمی مووشەکی مەودا کورت لە بنکەی عەین عەسەد جێگیر کراون.

ئەو بەرپرسانە کە نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، لە جێگیر کردنی سیستەمێکیش لە بنکەی هەولێر هەواڵیان دا.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیگەلە وتیان کە بەشێکی زۆر لە هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەمێننەوە چونکوو هەڕەشەکانی ئێران ئیزنی کەم کردنەوەی ئەو هێزانە نادات.

News Code 31920

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =