سەردار سولەیمانی دووشکا و ئارپیجی بۆ پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان نارد

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق دەڵێت: لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان سەردار قاسم سولەیمانی پەیوەندی بەمنەوە گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە دیمانە لە گەڵ ماڵپەڕی mbc باسی لە هەندێ بابەت و پرسی گرینگی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش کردووە کە لە دوو بەشدا بڵاو بووەتەوە.

بارزانی لە بەشی دووەمی ئەو دیمانەیەدا ئاماژەی بە یارمەتییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان کردووە لەو کاتەدا کە داعش هێرشی کردووەتە سەری و مەترسی ئەمنی بۆی درووست کردووە.

بارزانی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە بەرەنگاریی داعش لە کاتی هێرسی تیرۆریستی ئەو گرووپە بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان وتی: هەر ڕۆژانی سەرەتایی ئەو هێرشەی داعش ئێران بە هانامانەوە هات و چەکی دژە زرێپۆشی پێداین.

ڕاشیگەیاند کە سەردار قاسم سولەیمانی، پەیوەندی بەمنەوە کرد و وتی: چیتان دەوێت کە یارمەتیتان بدەین؟ منیش پێم وت کە ئەگەر دەکرێت، ئارپی جی و دووشکا بنێرن بۆمان و هەر بەرەبەیانی ڕۆژی دواتری بە فڕۆکە چەکەکەیان ناردبۆمان.

News Code 31918

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =