بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرویز فەتاح سەرۆکی بنیاتی موستەزعەفان لە هەژماری تویتەریی خۆیدا نووسی: بە ئیزنی خودا حەوتەی داهاتوو ئەم بنیاتە بە هاوکاریی پارێزگارەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، کوردستان و کرماشان، تا یەک ملیۆن تمەن پارە دەداتە هەموو کۆڵبەرانی خۆشەویست و زەحمەت کێش.
ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆڵبەران بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا لەباری مەعاشەوە زیانی زۆریان پێگەیشتووە و ئەم پارە وەک یارمەتی پێیان دەدرێت.
بۆچوونی ئێوە