بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهسعوود بارزانی، سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدهگهیهنێت پشتگیریی له ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق دهکهن.
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سهرۆکی پارتی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی حکوومەتی عێراق کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی پشتگیریی خۆی بۆ ڕاسپاردنی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. بارزانی هیوای خواست کە ئەو هەنگاوە ببێتە هۆی لەیەکنزیکبوونەوەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق و دەروازەیەکیش بێت بۆ چارەسەربوونی کێشە و قەیرانەکانی عێراق.
بۆچوونی ئێوە