بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فایننەشناڵ تایمز، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە یەکێک لە نوێترین پاگەندەکانی وتوویە کە هیچ کێشەیەکەم لە گەڵ ناردنی کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئێران نییە.
ناوبراو کە سەخڵەتترین گەمارۆ ئابوورییەکانی خستووەتە سەر ئێران و تەنانەت لە دۆخی سەختی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ڕازی نەبوو بە چاوپۆشی لێیان، پاگەندەی کرد: ئەوەی کە ئەورووپییەکان خەریکی ناردنی کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئێرانن، نەبووەتە هۆی ئاڵۆز بوونی.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش و هەروەها دوێنێ شەویش مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانی جیاوازدا و لە حاڵێکدا کە زۆربەی کارناسان داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ دژە ئێرانییەکان لە ئەم دۆخە ئەستەمەی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا دەکەن؛ پاگەندەی کردووە: گەمارۆکان لەمپەر نین لە سەر ڕێگای ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ئێران.
بۆچوونی ئێوە