پێشوازی ئێران لە ئایدیای ڕووسیا لەبری شەڕ و گەمارۆ

وەزیری دەرەوە لە زنجیرە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئێران پێشوازی لە ئایدیای ڕووسیا بۆ کردنەوەی "کۆریدۆری سەوز" لە بری شەڕی ئابووری و گەمارۆکان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورگەلی جوگرافییان داخستووە، بەڵام سنوورەکانی یارمەتی گەیاندنیان کردۆتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە خۆڕاگریی ترامپ لە بەرامبەر ویستی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئێران، زیادی کرد: ڕەنگە کۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێی ئێراندا تەشەنە بستێنێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: ئێران پێشوازی لە ئایدیای ڕووسیا بۆ کردنەوەی "کۆریدۆری سەوز" لە بری شەڕی ئابووری و گەمارۆکان دەکات.

News Code 31882

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =