ڕژیمی زایۆنی دەترسێ ٨٠ ساڵ زیاتر نەژی

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕژیمی زایۆنی لەوە تۆقاوە کە زیاتر لە ٨٠ ساڵ بڕ نەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتەدانی بۆ نیوەی مانگی شەعبان، سەبارەت بە ترس و تۆقانی ڕژیمی زایۆنی وتی: لە ئێستادا ڕژیمێکی زایۆنی لە ناوچە داگیرکراوەکاندایە کە نیگەرانی پاراستنی سیاسی خۆیەتی و دەترسێ زیاتر لە ٨٠ ساڵ بڕ نەکات.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: شەڕ و کولێرا و ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبنە هۆی ڕووخانی ئایدیالۆژییەکان و هەلومەرجی دوای کۆرۆنا نیشان دەدا کە هەندێ لە هەڵدێری ڕووخانی ئەخلاقین و نمونەیشی لێدوانی بەرپرسانی فەڕەنسی سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە ئەفریقییەکان بۆ تاقیکاریی ڤاکسەنی کۆرۆنایە.

News Code 31868

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =