بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، ناوەندی میدیایی هەپەگە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: موسلح ئیکە ناسراو بە تیکۆشەر گەوەر لە فەرماندە سەربازییەکانی هەپەگە لە بەراوری ٢٠ی ئەگێستی ٢٠١٩ بە هۆی هێرشی ئاسمانیی تورکیا بو سەر بنکەکانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانی خۆی لە دەست داوە.
شایانی باسە کە هەواڵدەریی ئانادۆلو لە بەرواری ٤ی نوامبێری ٢٠١٩ لە هەواڵێکدا ئیدعای کردبوو کە ئەو فەرماندە کوردە لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانی و هێزی چەکداری تورکیا لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق کوژراوە.
بۆچوونی ئێوە