خێرخوازانی کوردستان ١٥ هەزار پاکێجی پاڵپشتیان بڵاوکردەوە

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئەرکی قورس و تایبەتیی بەرپرسانی دەوڵەتی و خێرخوازان لە رۆژانی پەرەسەندنی کۆرۆنا، وتی: خێرخوازانی کوردستان ١٥ هەزار پاکێجی پاڵپشتیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنگەلی خێرخوازیی پارێزگای کوردستان، وێرای پێداگری لە هاوکاریی دەوڵەت، کەرتی تایبەتی، ئەنجومەنەکان و ... لە هەلومەرجی نائاسایی پەرەسەندنی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: دەوڵەت بەڵێنگەلێکی بۆ پاڵپشتی لە زیان پێگەیشتووانی ئابووری و خەڵکی بێکار و بێ دەرەتان داوە کە بێ گومان ئەنجام دەدرێت، بەڵام ڕەنگە ئەو بەڵێنانە کات ببات، هەر بۆیە دەبێ خۆمان لەوبارەیەوە بە پەلە هەوڵ بدەین.

پارێزگاری کوردستان لە بڵاوکردنەوەی پاکێجی پاڵپشتی بۆ ١٥ هەزار بنەماڵەی پارێزگای کوردستان لە لایەن تاقمێک لە خێرخوازانی ناوخۆیی و دەرەوەیی پارێزگا هەواڵی دا و ڕاشیگەیاند: داوا لە خێرخوازان دەکەین کە پاکێجی پاڵپشتیی زیاتر بۆ ژمارێک لە دەستفرۆشان و کرێکارانی وەرزی ئامادە بکەن و دڵنیاین کە کۆمیتەی ئیمداد و بێهزیستیش لەوبارەیەوە یارمەتیدەر دەبن.

News Code 31851

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha