٢٤ کەسی دەنگۆسازی کۆرۆنایی لە کوردستان ناسران

سەرۆکی پۆلیسی فەتای فەرماندەیی ئینتزامی کوردستان وتی: ٢٤ کەس کە پەرەیان بە دەنگۆسازی سەبارەت بە کۆرۆنا ڤایرۆس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان داوە، ناسران و دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ مەهدی دانش پوور وتیشی: تا ئێستا بە چاودێریی ئیتلاعاتییەوە توانیومانە ٢٤ کەس لە هۆکارانی بەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بۆ تۆقاندنی ڕای گشتی ئەنجام دراوە، بناسین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لە ١٦ کەسیان بەڵێنی پیویست وەرگیراوە و هەڵسوکەوتی یاسایی لەوبارەیە ڕاپەڕێنراوە.

News Code 31849

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =