کاردانەوەی جیهانی بە دۆخی کۆرۆنا لە کوردستانی عێراق و سووریا

تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا و هەلومەرجی نالەباری ئەو ناوچانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، هۆشداری ناوەند و میدیاگەلی جیهانی بە دواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی تێوەگلانی جیهانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسیی تەشەنەسەندنی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو هەنگاوە ئیجابییەکان لەوم ماوەیە و لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی کوردانی سووریا، سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

لەمناوە رۆژنامەی نەیشناڵ بە ئاماژە بە نەبوونی ژێرخانی گونجاو لە کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەک هۆکاری سەرەکیی کەوتنە مەترسیی دۆخی هەرێم، لە زمانی بەرپرسێکی باڵای هەولێرەوە نووسی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەوجۆرەی چاوەروانی دەکرا، هەنگاوەکانی هەمبەر بە کۆرۆنا کاریگەر نەبوو.

ئەو بەرپرسە هاتوچۆی زۆری کۆمەڵایەتی، ڕانەهاتن و ڕەچاونەکردنی سنوردانانەکانی بە هۆکاری تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زانی و هوشداری دا: دەوڵەتی هەرێمی توانای کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دوای پەرەسەندنی نەخۆشییەکەی نییە، هەر بۆیە تاقە رێگەی کۆنتڕۆڵی ئەو نەخۆشییە پێشگری لە گشتگیرییە.

هاوکات ناوەند و میدیا جیهانییەکان سەرەڕای پەرەسەندنی کەمی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، دۆخی ئەو ناوچانەیان مەترسیدار ڕاگەیاندووە و تەرکیزیان خستۆتە سەر ژماری زۆری کەمپی ئاوارەکان و بوونی هەزاران زیندانی داعشی و بنەماڵەکانیان لەو ناوچانە.

لەمناوە چاودێری مافی مرۆڤ بە ئاماژە بە داخستنی بۆریگەلی ئاو لە لایەن ملیشا پاڵپشتکراوەکانی ئەنقەرە بەڕووی دانیشتووانی باکووری سووریا، دەوڵەتی تورکیای بە بەکارهێنانی ئاو وەک چەکێک لە دژی کوردەکان تۆمەتبار کردووە.

هاوکات کەمایەسیی ئیمکاناتی پزیشکی و دەرمانیی ئیدارەی خۆسەری کوردی، بۆتە بیانۆیەک بۆ ڕەخنەی واشنتۆن لە ڕووسیا و چین کە چەند مانگ لەوە پێش بە دەنگی خۆیان ئاستەنگیان خستە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەکارهێنانی ڕێڕەوگەی یەعرووبییە بۆ ناردنی شمەکی تەندروستی بۆ ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە بێ ئاماژە بە داخراویی سنوورەکانی تورکیا و تەنانەت عێراق بەڕووی کوردەکانی سووریا و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و کوردەکانی سووریا، ڕایگەیاندووە کە هاوکارییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە رێگەی دەوڵەتی ناوەندی سووریاوە مومکینە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە نەخۆشیی کۆرۆنا لەو ناوچەیە مەترسییەکی گەورەتری بە کارهێنرانی وەک چەکێکی نوێ لە لایەن داعش دەخەملێنێ و زۆربەی کارناسان و چاودێرانی سیاسی لەوبارەیەوە هوشداریان داوە.

News Code 31843

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha