بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشییەکانی کوردستان لە پەیامێکدا شەهید بوونی یەکەم شەهیدی ڕێگای توندروستی لە پارێزگای سەرەخۆشی وت.
لە پەپامەکەی ناوبراو هاتووە: هەواڵی شەهید بوونی یەکەم شەهیدی بەرگری تەندروستی زانکۆی پارێزگای کوردستان، هاوکاری لێهاتوو و گەنج، شەهیدی گیان فیدا، موحەمەد یارئەحمەدی کە لە نەخۆشخانەی سەقز کاری دەکرد بووە هۆی خەمێکی گەورە لە دڵی هەموو هاوکاران لە بواری تەندروستی، ئەو ڕووداوە فێری هەموومانی کرد کە کەسانێک کە بەڵێنیان داوە بۆ ڕزگار کردنی گیانی نەخۆشەکان گیانیان دادەنێن.
کۆچی دوایی هاوکاری ئازیزمان، شەهید موحەمەد یارئەحمەدی کە لە بەرەکانی ئەستەمی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا تا دوایین هەناسە وەستا و شەڕی کرد، بە بنەماڵەی داخداری ناوبراو، کۆمەڵگای زانکۆی پزیشکی کوردستان، خەڵکی بە شەرەفی کوردستان و سەرجەم هاوکارەکانی بواری تەندروستی، سەرەخۆشی دەڵێین.
بۆچوونی ئێوە