بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا ڕایگەیاند: ئەو هاوڕێی و هاودڵییە بۆ پاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا بووە و تا کاتی چارەسەری کێشە پێویستمان بە ئەو هاوکارییە هەیە.
ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە چالاکی کارگەی وەبەرهێنانەکان ئەبێ وێڕای لەبەرچاو گرتنی دۆخ و یاسا تەندروستییەکان درێژەی ببێت تا چەرخی وەبەرهێنان تووشی قەیران نەبێت، زیادی کرد: هەر ئەو جۆرە کە پاراستنی وەبەرهێنان گرینگە، پاراستنی تەندروستی فەرمانبەر و کرێکارەکانیش گرینگە.
مورادنیا هەروەها لە هاوکاری کردنی ئەنجومەن، سینف و خێرخوازەکان و سەرجەم دامودەزگا سەربازی، ئینتزامی، ئەمنیەتی، بەڕێوەبەرایەتی و کادیری دەرمانی، دەنگ و ڕەنگ و مێدیاکان کە بۆ کۆنترۆڵی و ئاگادار کردنەوەی خەڵک هەوڵ دەدەن دەسخۆشی کرد.
وتیشی: هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەک قەدەغەیە تا کاتێک دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە