قەیرانی کۆرۆنا چی بە سەر ترامپ دێنێت؟

بیرمەندە نێونەتەوەییەکان پێیان وایە تەشەنە‌سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر ئابووری ئەمریکا، بۆتە هۆی لاواز بوونی ئەگەری سەرکەوتنی دووبارەی ترامپ.

بە پێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، گەڕانەوە بۆ ناسیۆنالیزم و ڕاست‌خوازی لە ڕادەبەدەر لە ئەورووپا و ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییدا کێشەیەکی گەورەی بۆ ئەم وڵاتانە ساز کردووە.
ئەم قەیرانە وەکوو میراتی هەرمانی یەکیەتی ئەورووپا جگە لە لێکەوتە نالەبارەکان، بۆتە هۆی نیگەرانی جیدی لە وڵاتانی ئەندامی ئەم دەستە سیاسی و ئابوورییە.
لە لایەکیترەوە دەرکەوتنی چین وەکوو هێزێکی گەورەی ناوچەیی و جیهانی، کاریگەری لە سەر هێزی ئەمریکا داناوە کەوابوو دەکرێ بڵێین چین یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی ئێستا و داهاتووی ئەمریکا. لە بەڵگەنامە جۆراوجۆرەکان وەکوو بڵاڤۆکی کۆنفڕانسی هێمنایەتی مۆنیخ، چین و ڕووسیا وەکوو مەترسی ناویان لێ براوە.
جگە لەمانەش کێشەی سەرەکی ئێستا، چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەم کردنەوەی لێکەوتە ئابوورییەکانیەتی.
هەواڵنێری مێهر لە وت و وێژ لە گەڵ چەند بیرمەندی نێونەتەوەیی ئەم بابەتەی لێک داوەتەوە. پرۆفسۆر مێهران کامڕەوا، ڕیچارد فالک و پۆل پیلار لە سەر ئەم بابەتە دواون.
مێهران کامڕەوا پێ وایە دوابەدوای تەشەنە‌سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێکی گەورە لە بازرگانی جیهان خێرا ڕاوەستا و ئابووری ناوچەکانیش تووشی کێشە بوون. 
ناوبراو وتیشی: پێش بینی کردنی کاریگەری ئەم دۆخە لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەستەمە بەڵام لەم دۆخەدا، ئەگەر جۆ بایدن ژیرانە ئەم ڕێکابەریە بەڕێوە ببات، ترامپ بۆ سەرکەوتنی دووبارەی تووشی کێشە دەبێت.
ڕیچارد فالکیش دەڵێت: بۆ لێکدانەوەی کاریگەری کۆرۆنا لە سەر ئابووری جیهان هێشتا زووە بەڵام وێدەچێ ئەم کاریگەرییە زۆر و ڕووخێنەر بێت. ئەم دۆخەش بە دڵنیاییەوه لە سەر سەرکەوتنی دووبارەی ترامپ کاریگەر دەبێت چونکە دەنگ‌دەران ئابوورییان بەلاوە گرینگە و پێیان وایە ڕێبەری وڵات بەرپرسی دۆخی ئابووریە.
 

News Code 31823

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =