بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر; لێکۆڵەڕانی ئوسترالیایی تێگەیشتون کە دەرمانی ئیڤێرمێکتین توانای لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە.
ئەوان تێگەیشتون کە دەرمانی دژی سپێ لە هەموو جیهان دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگە لە ناو ببات.
ئەو لێکۆڵەرانە لە ڕێگای لێکۆڵینەوەکەیانەوە ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دەرمانە لە گەشە کردنی ڤایرۆسی SARS-COV کە هۆکاری نەخۆشی covid19یە ڕێگری دەکات.
دوکتۆر کایلی ڤۆکتاف، لێکۆڵەری ئەم لێکۆڵینەوەیە وتی: ئێمە زانیمان کە تەنانەت دۆزێک لەم دەرمانە دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤایرۆسی ئار.ان.ئای لە ناو ببات.
نابراو هەروەها وتیشی: هەنگاوی دیکەی زانایان و لێکۆڵەران ئەوەیە کە دۆزی پێویست بۆ مرۆڤ دیاری بکەن و دڵنیا بن کە دۆزی بەکار هێنراو مەترسیدار نابێت.
زانایان پێشبێنی دەکەن کە تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانە لە سەر مرۆڤ یەک مانگ دەخائێنێت.
ئیڤێرمەکتین دەرمانی دژی سپێیە کە لە لایەن ڕێکخراوەی دەرمانی ئەمریکاوە پشتڕاست کراوەتەوە و پێشتر لە تاقیگە بۆ لەناو بردنی ڤایرۆسی HIV، زیکا و ئەنفڵوئانزاش کاریگەری داناوە.

لێکۆڵەڕانی زانکۆی موناشی ئوسترالیا ڕایانگەیاند: دەرمانێک بە ناوی ئیڤێرمێکتین دەتوانێ لە ماوەی دوو ڕۆژدا سلوولەکانی قایرۆسی کۆرۆنا لە ناو ببات.
News Code 31808
بۆچوونی ئێوە