هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا لە ئێران

وەزیری تەندروستی بە ئاماژە بە بەڕێوەبەریی نەخۆشی کۆرۆنا لە ئێستادا، وتی: هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی بە ئاماژە بەوەی کە ئێستا لە فازی بەڕێوەبەریی نەخۆشی کۆرۆناین، وتی: هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆنتڕۆڵی کۆرۆنا.

وتیشی: ئێستا لە هەموو پارێزگاکانی وڵات لە دۆخێکی باشترداین. بەڵام ئەوە بە مانای تێپەڕین لە قۆناغی کۆنتڕۆڵی نەخۆشیی کۆرۆنا نییە، بەڵکوو بە مانای گەیشتن بە فازی بەڕێوەبەریی نەخۆشیەکەیە.

وەزیری تەندروستی لە ڕاپەڕاندنی پلانی سنووردارکردنی زیرەکی کۆمەڵایەتی لە ٢٠ی خاکەلێوەوە هەواڵی دا و ڕایگەیاند: لەو پلانەدا هەندێک لە ئیش و کارەکان بە چاوەدێری دەکرێنەوە.

News Code 31796

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =