ئەمریکا سێ گرووپی عێراقی دەکاتە ئامانج

ئەندامی فراکسیۆنی ئاسایش و بەرگری پارلەمانی عێراق سەبارەت بە پلانی ئەمریکا لە بە ئامانج کردنی ۳ گرووپ لە عێراق هۆشداری دا.

بە پێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بە گوێرەی ئەلنەهرەین ، کەریم عەلیوی ئەندامی فراکسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پلانی  ئەمریکا بۆ بە ئامانج کردنی۳ گرووپ لە عێراق هۆشداری دا.
ناوبراو وتیشی: واشنتۆن دەیەوێت پلانێک بۆ هێرشی سەربازی لە عێراق داڕێژێت,  بەڵام زەوینی یان ئاسمانی بوونی دیار نییە.
عەلیوی جەختی کرد: ئەمریکا لە ڕێگای ئەم هێرشە سەربازییەوە، فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرەی بەرخۆدانی عێراق و ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو کەماڵ ئەلحەسناوی جێگری سکرتێری بزووتنەوەی ئەلئەبدالی عێراق وتبووی: عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیارییەکی وردی بە ئێمە داوە کە ئامانجی ئەمریکا بۆ هێرش بردنە سەر بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبی دەردەخات.
ئەوەشی وتبوو کە ئەگەر ئەمریکا پەلاماری حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدان بدات، کاردانەوەی توندی ئێمەی بەدواوە دەبێت.
ئەم هێرشەی ئەمریکا دەبێتە هۆی پەلامار دانی سەربازانی ئەمریکی لە لایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە چونکوو وەکوو هێزی داگیرکەر دێنە ئەژمار و هەموو شتێک بۆ بەرەنگاربوونەوە و کاردانەوەمان ئامادەیە.

News Code 31788

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha