بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٩٩٤ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٤٧٠ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٧٢ کس نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٤٧٠ کەسە ١٤٥ کەسیان لە سەقز، ٩٠ کەس لە بانە، ١٠٥ کەس لە سنە، ١٤ کەس لە کامیاران، ٣٩ کەس لە قوروە، ١٣ کەس لە مەریوان، ١٩ کەس لە دیواندەرە، ٢٥ کەس لە بیجار، ١٦ کەس لە دێولان و ٤ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
فەلاحی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٦٢ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢٣ کەس لە سەقز، ٧ کەس لە سنە، ٩ کەس لە قوروە، ١١ کەس لە بانه، ٣ کەس لە دیواندەرە، ٤ کەس لە مەریوان، ٣ کەس لە کامیاران، ٢ کەس لە بیجار قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ١٢١ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە