یارمەتی ۳ میلیاردی خێرخوازێکی مەهابادی بۆ دەرمانی کۆرۆنا

خێراخوازێکی مەهابادی بە بێ ئەوەی ناونیشانی خۆی بڵاو بکاتەوە، ٣ ملیارد تمەن یارمەتی نەخۆشخانەکانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموود زادە نوێنەری خەڵکی مەهاباد لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: دەزگا بەخشراوەکان لە لایەن ئەو خێراخوازە بریتین لە ٣ دەزگای ڤێنتیلاتۆر (دەزگای هەناسەی دەسکردی)، ٤ دەزگای چرای ژووری نەشتەرگەری، ٢ دەزگای ئەلکترۆشۆک، ١ دەزگای تۆماری شەریتی دڵ، ١٠ دەزگای پۆمپی سیڕۆم، ٤ تەختی تۆشەکی هەژۆکیی بەشی ئای سی یوو و ٦ شاشە و مانتیۆر.

مەحموود زادە وتیشی: ئەو جیهازاتە لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، بە ئامادەبوونی تاقمێک لە بەرپرسانی شاری مەهاباد و خێرخوازان ئاراستەی نەخۆشخانەی ئەو شارە.

ئاماژەی بەوەش دا: نەخۆشخانەی مەهاباد بە ١٩ دەزگای ڤێنتیلاتۆر (دەزگای هەناسەی دەسکردی)ی پێشووی و سێ دەزگای بەخشراوەی ئەو خێرخوازە و دوو دەزگای دیکەی لیژنەی ئەمیندارانی نەخۆشخانەی کاتی، لە ئێستادا خاوەن ٢٤ دەزگای ڤێنتیلاتۆرە.

News Code 31767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha