کۆماری ئیسلامی ئێران و مۆدێلێکی نوێی حکوومەت؛ پەیوەندی کۆماری و ئیسلامی

هاوکات لە گەڵ ٤١ئەمین ساڵوەگەری دەنگدانی خەڵکی ئێران بە کۆماری ئیسلامی، بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە دەنگی زۆرینەی خەڵکی ئێران بۆ یەکەمین جار هەڵگری پەیوەندی لە نێوان دوو چەمکی دیموکراسی و ئیسلامێتی بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- مەهدی عەزیزی: کۆماری ئیسلامی ئێران جیاواز لە هەموو پێناسەگەلی سیاسی، بەردەوام پاکێجێکی بە بایەخ و پڕ ناوەڕۆکی بڕوای نەتەوەیی و ئیسلامی بۆ ناوخۆ و دەرەوە بووە. لە چوار دەیەی ڕابردوو هەر بۆنەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێراندا وەک تەوەرێکی گرینگ و کانوونی گۆرانکاری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وێنا کراوە. چونکە زۆربەی وڵاتان کۆماری ئیسلامی ئێران وەک نمانەیەکی بێ هاوتا دەبینن کە توانیویەتی پەیوەندییەک لە نێوان دیموکراسی و ئیسلامێتی ساز بدات و بیسەلمێنی کە دیموکراسی بە بێ ئیسلام و ئیسلام بە بێ دیموکراسی کامڵ نابێ.

لە بەرامبەردا، لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچە نە تەنیا لە ئەدەبی سیاسیاندا چەمکی هەڵبژاردن مانای نییە، بەڵکوو لە لاوازترین ئاستی مومکینی پڕۆسەی سیاسیاندا پێڕەو کراوە و تێیاندا سەرەڕای پاڵپشتیی وڵاتانی رۆژائاوایی و ئەمریکا، هیچکات هەڵبژاردنی ئازاد بەڕیوەنەچووە و دیکتاتۆرەکانیان هەڵبژاردنێک بە ئەنجامی لە پێشدا دیاری کراو، نمایش دەدەن و خەڵکی تەنیا بە دەنگی ئەرێ یان نا تێیدا بەشدار دەبن؛ ئەویش ئەگەر جەسارەت بکەن دەنگی نەرێنی بدەن!

ئەو تۆزە هەڵبژاردنەش تەنیا لە سای گوشاری ڕێکخراوگەلی خەڵک‌تەوەر و بۆ ژێستی سیاسی بەڕێوە دەچیت و سەیرتر ئەوەیە کە وڵاتان و میدیاگەلی رۆژئاوایی بەردەوام چاوپۆشیان لەو کردارە سیاسیانە کردووە و هەوڵی پاساوهێناوە بۆ پێکهاتە دیکتاتۆری، پادشایی، خەلیفەیی و ئەمیریی وڵاتانی عەرەبی دەدەن.

بەوەشەوە هەمان وڵاتانی عەرەبی کە خۆیان هیچ تێگەیشتن و ئەزموونێکیان لە بەڕیوەچوونی هەڵبژاردن نییە، بەردەوام ڕەخنەیەکی زۆر لە هەواڵ و شرۆڤە سیاسییەکانیان ئاراستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن.

بەڵام لەبارەی هۆی گرینگیی هەڵبژاردنەکانی ئێران بۆ خودی ئێران و هاوپەیمانانی و رۆژئاواییەکان، پێویستە جەخت لەوە بکەین کە شۆڕشی ئێران چ بەر لە سەرکەوتن و چ دوای سەرکەوتنی بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانی عەرەبی کە بێ بەرین لە دەسەڵاتی نەتەوەیی و پشت‌ئەستوورن بە پاڵپشتی دەرەکیی ڕژیمەکانی زایۆنی و ئەمریکی، بەردەوام تایبەتمەندییەکانی دەسەڵات و هێزی لە پاڵپشتی خەڵکی و ئیسلامێتی وەرگرتووە.

شۆڕشی ئێران و کۆماری ئیسلامی لە سەر ئەو بڕوایەن کە پاڵپشتیی خەڵکی بۆ بڕیاردانی سیاسی و مەیدانی و سەربازی و هەروەها شوناسی کۆمەڵایەتیی زۆر گرینگە و ئەو پاڵپشتییە لە هەڵبژاردنەکاندا دەردەکەوێت و بەشداریی جەماوەریی گرینگترین و کاریگەرترین ڕووداوێکە بۆ شەرعیەت دان و شوناسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

نمونەی بەرچاوی ئەو پێشوازی و پاڵپشتی جەماوەرییە بەشداریی ٣٠ ملیۆن کەسی خەڵکی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی سەرداری شەهید سولەیمانی یان بۆنەگەلی نەتەوەیی و ئیسلامیی وەک ٢٢ی رێبەندانە. خەڵکی ئێران بە ئامادەبوونیان لەو ڕێوڕەسمگەلە و هەڵبژاردنەکان نە تەنیا بوونەتە هۆی تۆکمەی هەڵوێستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی کۆماری ئیلامی ئێران، بەڵکوو مایەی تۆکمەتربوونی هەڵوێستی وڵاتان و گەلانی بەرخۆدانی ئیسلامی و خەڵکی ناوچە و دڵگەرمیان بوون. و بەو کارە ئۆردووگای دوژمنانیان تێگەیاندووە کە چیتر دەستهەڵگری هیواکانی بۆ گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە بەهێز بێت.

News Code 31766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =