هەموو شتێک سەبارەت بە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکا لە هەولێر

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن: واشنتۆن هەفتەی رابردوو دوو سیستەمی دژەمووشەکی پاتریۆتی بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و هەریر لە هەولێر گواستونەتەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی فرانس پرێس بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق، ئەم هەواڵەی بڵاویکردەوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە: "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی سەربازەکانی چوار سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت لە عێراق جێگیر دەکات کە تا ئێستا دوو سیستەمیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و ھەولێر.

سەرچاوەکان وتوویانە دوو سیستەمی دیکەش لە کوەیتن و لەوێ جێگیر دەکرێن بەڵام دیار نییە کەی.

News Code 31761

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =