ئەمریکا خەریکە بە کارەساتێکی مرۆڤی تۆڵە دەکاتەوە

وەزیری دەرەوە وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: ئەمریکا خەریکی تۆڵەکردنەوە لە رێگەی کارەساتی مرۆڤیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەری بە زمانی عەرەبی وێرای ڕەخنە لە سیاسەتی ئەمریکا لە هەمبەر پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تێوەگلانی وڵاتانی جیهانی بەو نەخۆشییە، نووسی: ئەم نەخۆشییە گشتگیرە کە هەموو جیهانی تێوەگلاندووە و چارەنووسی مرۆڤایەتی خستۆتە مەترسییەوە، پێویستی بە هاوکاری و هاوڕیزی و نزا و پارانەوەیە.

نووسیشی: لە درێژەی مێژوودا شایەدی ئەو جۆرە بە کار هێنانی کارەساتێکی مرۆڤی بۆ تۆڵەکردنەوە و پەرەدان بە بێزاری و وەبەرهێنانی هەڵبژاردنەیی لێی بەوجۆرەی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا و تیمەکەی دەیکەن، نەبووین.

News Code 31760

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =