سەربازە دەرەکییەکان لە خاکی عێراق دەکشێنەوە

وتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە کشانەوەی هێزی سەربازی دەرەکی لە خاکی عێراق پاش ڕادەست‌کردنەوەی بنکە سەربازییەکان بە سوپای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆی بڕیاری هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ مانەوەی لە بنکەی عەین ئەسەد و بنکە سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هێزی دەرەکی پاش کشانەوە لە بنکەکانیان لە عێراو دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

ڕاشیگەیاند: بنکەی هێزی دەرەکی لە نەینەوا ڕادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا دەکرێتەوە.

وتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پاش ئاماژە بەوەی کە ئەو هێزانەی ئەوڕۆ لە بنکەکانیان لە نەینەوا کشانەوە، لە هێزەکانی سەربازیی وڵاتانی کەنادا، فەڕەنسا، بەلژیکا و ئەمریکا پێکهاتوون، جەختی کرد: هیچ نیگەرانییەک لە بابەتی کشانەوەی ئەو هێزانە لە عێراق لە ئارادا نییە، چونکە هێزەکانی ئێمە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەرکەوتووانە جووڵاونەتەوە.

News Code 31758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =