بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، دادستێنی کۆماری تورکیا لە پارێزگای ئامەد بە تاوانی خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی پێشگری لە کۆرۆنا بە زمانی کوردی، حوکمی دەستگیری و پێوشوێنگرتنی یاسایی بۆ ڕەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری کوردی ئامەد لە حزبی دیموکراتیکی گەلان (HDP) دەرکرد.
لە حوکمی ئەو دادستێنەدا هاتووە کە "ڕەمزیە تۆسون"ی پەرلەمانتاری ئامەد لە حزبی هەدەپە و ئەندامێکی لقی گەنجانی ئەو حزبە لە ناوچەی سوور و یەنی شەهیری ئامەد بە خوێندنەوەی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی پێشگری لە کۆرۆنا بە زمانی کوردی بوونەتە هۆی "ڕق و ئاژاوەنانەوە و دوژمنایەتی لە نێوان خەڵک" و بەو پێیە دۆسیەی یاساییان بۆ پێکهاتووە و فەرمانی دەستگیریان دەرکراوە.
بۆچوونی ئێوە