بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پرۆفیسۆر جەکی یینگ هەڵبژاردەی خەڵاتی مستەفا (سخ)ی ٢٠١٥ بۆ بەرهەم هێنانی مادە و سیستەمگەلی پێشکەوتەی نانۆ و مادەی بایۆلۆژیکی بە داڕشتەی نانۆیی و سەرۆکی تاقیگەی نانۆبایۆلۆژیکی لە وڵاتی سەنگاپوور، کەیتێکی تێستیی داڕشتووە کە دەتوانێ لە ماوەی ٥ خولەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بدۆزێتەوە.
ئەو کەیتە لە ئەگەری پشتڕاست کرانەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی بەرهەم هێنان، خێراترین تێستی تاقیکاری و پێزانینی کۆویدی ١٩ لە جیهانە.
لەو کەیتەدا بە کەڵک وەرگرتن لە سۆوابێک لە خەڵتی سیەی کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون وەردەگیرێ هەتا مادەی ژێنێتیکیی ڤایرۆس (RNA) لێک بدرێتەوە. پاشان بە کەڵک وەرگرتن لە دەزگایەکی سووکەڵە، نمونەکە بە شێوازێکی خێرا کە پرۆفسیۆر یینگ و تیمەکەی بە Cepat (بەواتای بە پەلە بە زمانی مالایی) ناوی لێ بردووە، ئەنجامی تێستەکە پاش ٥ تا ١٠ خولەک ڕوون دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە