ئەمریکا دووبارە عێراق داگیر دەکاتەوە/سیناریۆی تیرۆر داڕێژراوە

شرۆڤەگەرێکی عێراقی بە ئاماژە بە جموجۆڵە گومان لێکراوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند کە واشنتۆن بە دوای داگیرکردنەوەی دووبارەی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی "المعلومه"، کەریم خەیکانی شرۆڤەگەری عێراقی سەبارەت بە جموجۆڵە گومان لێکراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: دەرچوونی پێرسۆنێلی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و هەروەها ژمارێک لە سەربازانی لە بنکە سەربازییەکان بە بیانووی کۆرۆنا، تەنیا یاری و پیلانەکە لە لایەن ئەو وڵاتە.

ڕاشیگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە، شوێن‌گۆڕکێ بە هێزە تایبەتییەکان لە بنکەگەلی ئەمریکی لە عێراق بە ئامانجی داگیرکردنەوەی دووبارەی عێراق ئەنجام دەدرێت.

خەیکانی ڕوونی کردەوە: ئەمریکا دەیەوێ بە پشت‌بەستن بە زەخت و زۆر، ئامادەبوونی سەربازیی بسەپێنێت بە سەر عێراقدا. ڕەنگە واشنتۆن هەمبەر بە کەسایەتیگەلی دیکەی عێراق دەست بباتەوە بۆ سناریۆی تیرۆری شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس.

News Code 31749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha