گفتوگۆی ڕەئیسی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان سەبارەت بە زیندانی سەقز

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای داد لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ پارێزگاری کوردستان پەیجووری دۆخی کۆرۆنای ئەو پارێزگایە و پرسی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان پەیجووری دۆخی کۆرۆنای ئەو پارێزگایە و پرسی هەڵاتنی زیندانیانی سەقز بوو.

لەو پەیوەندییە پارێزگاری کوردستان ڕاپۆرتێکی لەبارەی هەنگاوە هەڵگیراوەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاپەڕاندنی پلانی مەودادانەری کۆمەڵایەتی، هەنگاوە جۆراوجۆرەکان بۆ دابین کردنی ئاسایشی پارێزگا و پرسە هاوپەیوەندەکان بە زیندانی سەقز ئاراستە کرد.

سەرۆکی دەزگای دادیش لەو پەیوەندییە هەنگاو و هەوڵەکانی پارێزگاری کوردستانی نرخاند و تەرکیزی خستە سەر پرسە ئەمنییەکان.

شایانی باسە تا ئێستا ٢٠ کەس لە زیندانییە هەڵاتووەکانی سەقز دەستگیر کراونەتەوە.

News Code 31747

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =