پیلانی ئەمریکا بۆ هێرش کردنە سەر گرووپێک لە عێراق

میدیایەکی ئەمریکی دەڵێت: پێنتاگۆن لە فەرمانێکی نهێنیدا داوای لە فەرماندە سەربازییەکان کردووە کە پلانێک بۆ تۆڵەکردووە لە کەتێبەکانی حزبوڵڵای عێراق داڕێژن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کرد کە پێنتاگۆن حەوتەی ڕابردوو لە فەرمانێکی نهێنیدا داوای لە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە کە پلانێک بۆ تۆڵەکردووە و لە ناوبردنی یەکێک لە گرووپگەلی بەرەی بەرخۆدان لە عێراق داڕێژن.

ئەو میدیا ئەمریکییە، کەتیبەکانی حزبوڵڵا وەک باڵێکی بەرخۆدان و بەشێک لە ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی"ی ناساندووە کە واشنتۆن هەوڵی لە ناوبردنی دەدات و نووسی: ئەو هەڵمەتە دەتوانێ ڕێککەوتنی واشنتۆن – بەغدا سەبارەت بە چالاکیی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق تووشی کێشە بکات.

نیۆیۆرک تایمز لە زمانی چەند بەرپرسێکی دەوڵەتی و سەربازیی ئەمریکا دەگێڕێتەوە کە لە میانەی دانیشتنی ١٩ی مارچ لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا مۆڵەتی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنەی نەداوە، بەڵام مۆڵەتی بە پێنتاگۆن داوە کە نەخشەیەکی سەربازی بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو جۆرە ئۆپەراسیۆنە ئامادە بکات.

ئەو میدیایە باسی لەوە کردووە کە بڕیاری هەڵکوتانە سەر کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بۆتە هۆی دوو بەرەکی لە دەوڵەتی ترامپ بە چەشنێک کە مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوە و ڕابرت ئۆبرایانی ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی کۆشکی سپی پێشوازیان لێ کردووە و مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری و مارک مەیلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا سەبارەت بە تەشەنەسەندنی ناسەقامگیری لە ناوچە هاوکاتی بەڵێنی ترامپ بۆ کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا هوشداریان دا.

بەوەشەوە پێنتاگۆن بەڵێنی داوە کە پلانێک بۆ شەڕی نوێی سەربازی لە عێراق ئامادە بکات.

News Code 31719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha