بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەشمەیوڵڵا فەلاحەت پیشە، وتی: شتێکمان وەک یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیپیدیمی جیهانی نییە و دەبێ لە بری یارمەتی لە چەمکی هاوکاری کەڵک وەرگرن، چونکە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ هەموو وڵاتانە و ئێران و ئەمریکاش دەتوانن لەوبارەیەوە هاوکاری یەکتری بکەن.
وتیشی: هەر بۆیە هەندێک گومان لەمناوەدا هەیە و دیارە دەسەڵاتەکان لە کۆرۆنا بەهرەی بایۆتیرۆریستی دەبەن.
فەلاحەت پیشە ڕایگەیاند کە ئەگەر دەستکاری بایۆتیرۆریستیی لە کۆرۆنادا نەدەکرا، جیهان باشتر بەرەنگاری دەبووەوە، جگە لەوە شوێنی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئیپیدیمییە خاڵییە و ئێران بانگهێشتی دانیشتنگەلی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ناکرێت و ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران لە کانوونی بڕیاردانەکان دوور بخاتەوە.
ڕاشیگەیاند: چونکە هێشتاش بەرپرسانی ئەمریکی بە دوای تەریک خستن و تەنگەژە لە سەر ئێرانن، ئەویش لە کاتێکدا کە ئێران بۆتە یەکێک لە کانوونەکانی پەرەسەندنی ڤایرووسی کۆرۆنا.
جەختیشی کرد: ئەگەر لەم هەلومەرجەدا گەمارۆکان هەڵنەوەشێنەوە، ئیپیدیمییەکە لە ئێران و دراوسێکانیدا زیاتر پەرە دەستێنێت و کێشەی زیاتری بە دواوە دەبێت.
بۆچوونی ئێوە