بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "سومریە"، محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری عێراقی ڕایگەیاند کە ئەمریکا بۆ کوودەتا دژی عێراق خەریکی پلان داڕشتنە و بۆ ئەو مەبەستە لە تیرۆریستانی عێراقی کەڵک وەردەگرێ.
وتیشی: بەڵگەگەلێک لە بەردەستن کە نیشان دەدەن ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە خەریکی پیلان داڕشتنە و هەوڵ دەدا باڵە بێدەنگ و شاراوەکانی داعش لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، نەینەوا و دیالە چالاک بکاتەوە.
بەلداوی جەختیشی کرد کە میدیاگەلی هەندێک وڵاتی عەرەبی بەستێنی کەنداوی فارس کەمتاکورت ئەو پیلانەی ئەمریکایان ئاشکرایان کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە ئەمریکا لە ئێستادا گوشاری خستۆتە سەر بەغدا بۆ ئازاد کردنی زیندانییە داعشییەکان بە بیانووی کۆرۆناوە.
بۆچوونی ئێوە