ئێران شێوازێکی نوێ بۆ دەرمانی کۆرۆنا بەکاردێنێت

لە ڕێوڕەسمێکدا لە نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری تاران پلانی پلاسمادەرمانی بۆ نەخۆشەکانی تووشبووی کۆرۆنا دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری باڵا و سەرۆکی نەخۆشخانەی مەسیحی دانشوەری، وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەوە هەنگاوێکی گرینگە بۆ بەرەنگاربوونەوە و تێکشکاندنی کۆییدی ١٩ و لەوەش گرینگتر هەر دوولا واتە پێشکەش‌کەر و وەرگری پلاسما بە پێی جارنامەی ئەخلاقی پزیشکیی وەزارەتی پزیشکی بە شێوەی خۆبەخشانە ئەو کارەیان کردووە.

شایانی باسە، لە شێوەی دەرمانی پلاسماییدا، نەخۆشی کۆرۆنایی دوابەدوای چابوونەوەی بە هۆی بەرزبوونی ئانتی بادییەکانی ۱۹COVID- لە لەشیدا، پلاسمای خوێنی دەدرێتە نەخۆشێکی تازە تووشبووەی کە هێشتا لەشی بە ڕادەی پێویست ئانتی بادی بەرهەم نەهێناوە و ئەو شێوازە وەک هەنگاوێکی زۆر پێشکەوتوو لە دەرمانی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە ئێران دەستی پێکردووە.

ئێران بەو کارە پێش وڵاتانی جیهانی کەوتووە لە دەرمانی کۆرۆنا و تەنیا لە چین ئەو شێوازە بۆ دەرمانی کۆرۆنا پێڕەو کراوە.

News Code 31698

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =