ئەمریکا دیسان گەمارۆیی نوێی خستە سەر ئێران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆی نوێی دژی ئێران سەپاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خوزێنەداری ئەمریکا ١٥ کەس و بنکەی هاوپەیوەند بە ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

لە گەمارۆوە نوێیەکان هاوپەیوەند بە ئێران، هەندێک هاووڵاتی عێراقیش کراونەتە ئامانج.

لە ئەم لیستە نوێیەدا چەند هاووڵاتی عێراقی بە ناوەکانی موحەمەد سەعید بەهادلی، موحەمەد غریفی، شێخ عەدنان حەمیداوی، عەدنان یوونس جاسم و .. و چەند کەسایەتی ئێرانی بە ناوەکان عەلی فەرهان ئەسەدی، عەلیڕەزا فەداکاری، مەهدی قاسم زادە و ... لە لایەن ئەمریکا گەمارۆیان بە سەردا سەپاوە.

هەروەها کۆمپانیاکانی سەهامی تایبەتی موتاجری نوین مەدائین، کۆمپانیای سامان شیمی ڕۆژهەلاتی ناڤین و لێژنەی ئاوەدان کردنەوەی شوێنە پیرۆزەکان کەوتوونەتە بەر گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

ڕاگەیاندنی ئەو گەمارۆیانە هاوکاتە لە گەڵ داواکارییە جیهیانییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران.

News Code 31693

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =