٤٠ کەس لە کوردستان بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: ژمارەی تووش بووان بە پەتای کۆرۆنا لە پارێزگا بۆ ٣١٨ کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ ی خاکەلێوە ڕایگەیاند: لە ٧٦٤ نموونەی تاقی کردنەوە لە کەسە گومانلێکراوەکان بە کۆرۆنا ئەنجامی ٣١٨ کەسیان ئەرێنی و ٤٠١ کەسیان نەرێنی بووە و ئەنجامی تاقی کردنەوەی ٤٥ کەسی تریش هێشتا نادیارە.

ناوبراو زیادی کرد: ژمارەی تووش بووان بە ئەو نەخۆشییە لە شارەکانی پارێزگای کوردستان لە خواروە هاتووە: سەقز ١١٤ کس، بناە ٦٣ کەس، سنە ٦٦ کەس، کامیاران ١١ کەس، قوروە ٢٤ کەس، مەریوان ٨ کەس ، دیواندەرە ١٠، بیجاڕ ١٦، دێولان ٣ و سەوڵاوا ٢ کەس.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ژمارەی مردووەکان بە هۆی کۆرۆناش لە پارێزگا تا وەکوو ئێستا ٤٠ کەسە، وتی: ئەو ژمارەیە لە سەقز ١٧ کەس، سنە ٣ کەس، قوروە ٦ کەس، بانە ٨ کەس، مەریوان و بیجاڕ و کامیاران هەر کامەیان ٢ کەس ڕاگەیێندراوە.

دکتۆر ڕەزاعی زیادی کرد: ڕەوتی دەرمانی نەخۆشە کۆرۆناییەکان لە پارێزگا درێژەی هەیە و تا ئێستا ١٠٣ کەس توانیویانە ئەو نەخۆشییە شکست بدەن و بچنەوە ماڵ و لەوێ قەرەنتینن و ئێستاش ١٢٤ کەس لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا خەوێندراون.

News Code 31691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =