زەریف هێرشی کردە سەر پەمپیئۆ

وەزیری دەرەوە لە کاردانەوە بە قسەکانی پەمپێئۆ لە سەر بەردەوام بوونی سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێران وتی: مرۆڤ سەری سووڕ دەمێنێت کە ئایا ئەو وەزیری دەرەوەیە یان وەزیری ڕق و قین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، موحەمەد جەواد زەریف لە هەژماری کوسیی خۆی لە تویتەر لە کاردانوە بە قسەکانی مایک پەمێئۆ وەزیری دەرەوەی دەرەوەی ئەمریکا نووسی: تەنانەت یەکگرتنێکی جیهانیش پڕوپاگەندا دووپاتە و بێ ناوەرۆکەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاناگرێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە جێگای پرسسیارە کە ناوبراو وەزیری دەروەیە یان وەزیری ڕق؟!، هێناویە: ناوبراو هەرچەندەش درۆ بڵێتەوە، ناتوانێت هزری شەڕخوازی، تیرۆریزمی ئابووری، کوشتنی بێ تاوانەکان و لەمپەر خستن لە سەر ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی جیهانی لە گەڵ تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بشارێتەوە.

شیاوی باسە کە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا چوارشەممە بە هەوڵەکانی ئێران لە سەر ڕەت کردنەوەی یارمەتییە بە ڕواڵەت مرۆڤدۆستانەکانی ئەمریکا کاردانەوەی نیشان دا و وتی: سیاسەتی زیاترین گوشار لە سەر ئێران بەردەوام دەبێت.

News Code 31685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =