سەفەر کردن لە ئێران قەدەغە دەکرێت

عەلی ڕەبێعی لە فەرمانی نوێی سەرۆک کۆمار هەواڵی دا و وتی : سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە کە ڕێگری بکرێت لە سەفەر کردنی هاووڵاتیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: بە داخەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک تێبینییە تەندروستییەکانیان لەبەرچاو نەگرتووە و پابەندی نەبوون و هەر ئەوەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شەپۆلی دووهەمی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا.

وتەبێژی دەوڵەت لە فەرمانی سەرۆک کۆمار لەو بارەوە هەواڵی دا و وتی: پاش ئەم ڕاپۆرتە. ئەمڕۆ حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند کە سەفەرە نوێیەکان ڕێیان لێ بگیرێت و قەدەغە بکرێت. بەم پێیە چوونە دەرەوە لە شارەکان قەدەغە دەکرێت و ئەوەی کە چ کەسانێک و بۆ چ کارێک دەتوانن لە شارەکان بچنە دەرەوە، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە پەسەند دەکرێت و ڕادەگەیەندرێت.

News Code 31679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =