ژمارەی نوێی " توێژیننامەی وێژەی کوردی" چاپ و بڵاو کرایەوە

ژمارەی هەشتەمی دوو وەرزنامەی "توێژیننامەی وێژەی کوردی" بڵاو کرایەوە کە جگە لە سەروتار لە نووسینی دکتۆر بەختیار سەجادی، 12 وتاری زانستی بە دوو زمانی کوردی و فارسی لە خۆ دەگرێت.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەی هەشتەمی توێژینننامەی وێژەی کوردی( پژوهشنامه ادبیات کردی) تایبەت بە پاییز و زستانی ۹۸/ ۲۰۲۰-۲۰۱۹ چاپ و بڵاوکرایەوە. لە ئەم ژمارەیەدا جگە لە سەروتار بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی، ۱۲ وتاری تەواو زانستی دانراوە. پوختەی وتارەکان بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزیش دانراون.

دوو-وەرزنامەی "توێژیننامەی وێژەی کوردی" تاقە گۆڤاری زانکۆیی و ئاکادێمیکی سەرتاسەری ئێرانە کە بە کوردی و سەبارەت بە زمان و ئەدەبی کوردی، ئەدەبی بەراوردکارانە و ڕەخنە و تیۆریی ئەدەبی بڵاو دەکرێتەوە.

خاوەن ئێمتیازی گۆڤارەکە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانە لە سنە و ئەندامانی دەستەی نووسەران لە کۆمەڵێ پسپۆڕ و شارەزای ناو و دەرەوە پێک‌هاتوونە.

گرووپێکی  ۲۰ کەسی لە هەڵسەنگێنەران بە وتارەکاندا دەچنەوە و تیشک دەخەنە سەر لایەنە جیاجیاکانی وتارەکان وەک مێتۆدۆلۆژی، توێژینەوەی پێشوو، پرسی سەرەکی، لێکدانەوە، شیکاریی سەرچاوەی یەکەم، ئاماژەکاری و هتد.

ئەم گۆڤارە لە لایەن چەندین ناوەندی نوانەسازی و بنکەی زانیارییەوە دانی‌پێدانراوە و نوانە کراوە. ئێستاش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەژێر هەڵسەنگاندن و چاودێریدایە.

News Code 31678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =