تورکیا و کوردی سووریا ئامادەی ئاشتین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت تورکیا و کوردی سووریا پاش ماوەیەک شەڕ، ئێستا ئامادەن تا ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمشەو لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز لە ئامادەیی تورکیا و کوردی سووریا بۆ واژۆی ڕێککەوتنی ئاشتی هەواڵی دا.

ترامپ وتی: پێشتر داوام لە ئەردۆغان کرد لە گەڵ کوردی سووریا ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکات بەڵام ئەو لە ئەو کارە خۆی بوارد. داوام لە کوردەکانیش کرد لە گەڵ تورکیا ئاشت ببنەوە بەڵام ئەوانیش قبووڵیان نەکرد تا ئەوەی کە چەند مانگ لەمەوپێش ناوچەیەکی ئەمن لە باکووری سووریا پێک هات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد: پاش ئەوەی کە ئەوان قسەکەی منیان قبووڵ نەکرد پێکەوە بە شەڕ هاتن تا ئەوەی کە وڵاتانی تریش هاتنە کایەوە.

دۆناڵد ترامپ لە درێژەدا وتی: ئێستا کە بە ئەو دوو لایەنە دەڵێم پەیمانی ئاشتی واژۆ بکەن، تورکیا و کوردەکان دەڵێن ئامادەی واژۆ کردنی پەیمانی ئاشتین.

News Code 31676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =