نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکات

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاسانکاری و یا ڕاگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران بە هۆی قەیرانی جیهانی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەی ئێف پی، میشل پاشلە، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاسانکاری و یان کەم کردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران هاوکات لە گەڵ قەیرانی جیهانی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا دەکات.

لە ئەو پێوەندیەدا، کۆمیساریای باڵای ماففی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: لە ئەم ماوە زەمەنییە قەیراناوییە، هەم بۆ هۆکاری تەندروستی و هەم تەندروست یجیهانی و هەم پاڵپشتی لە ماف و ژیانی ملیۆنان مرۆڤ، گەمارۆکان ئەبێ ئاسانکاری بۆ بکرێت یان ڕابگیردرێت.

پێشتر لە ئەمە، بەرپرسانی سیاسی جیهان لەوانە لە چین و پاکستانیش داوای هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران هاوکات لە گەڵ تەشەند سەندنی کۆرۆنایان کردبوو.

بەم حاڵەوە بەرپرسانی ئەمریکا سەرەڕای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا ڕایانگەیاندووە کە سیاسەتی زیاترین گوشار دژی ئێران هەروا درێژەی دەبێت و لەم دواییەدا چەندین کەسایەتی و کۆمپانیای ئێران و هاوپەیوەند بە ئێران گەمارۆ دران.

News Code 31673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =