پەمپێئۆ: ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ پێنج وڵات گواستەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دەوڵەتی ئێرانی تۆمەتبار کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ لانیکەم پێنج وڵاتی جیهان گواستووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کرد کە دەوڵەتی ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنای لانیکەم بۆ پێنج وڵاتی جیهان گواستووەتەوە.

لە بەیاننامەکەی ناوبراودا بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەو پێنج وڵاتە , پاگەندەی کرد: ڕاستی ئەوەیە کە لە مانگی فێڤریە، هێڵی ئاسمانی سەرەکی ئێران، ماهان ئەیر، لانیکەم ٥٥ گەشتی لە نێوان تاران و چین ئەنجام دا کە ئەوە خەڵکی ئێرانی تووشی ئەو نەخۆشییە کرد.

ڕاشیگەیاندووە: لانیکەم پێنج وڵاتی بیانی، یەکەم حاڵەتی تووش بوون بە کۆرۆنایان راستەوخۆ لە ئێران بۆ چووە، کە گیانی ملیۆنان کەسی تری خستە مەترسییەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەرپرسانی ئێران زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆی تەرخان کراو بۆ جیهازاتی پزیشکییەکان شاردەوە و ماسک و دەسکێش و جیهازاتی پزیشکی تریان بۆ فرۆش لە بازاڕی ڕەش شاردەوە و دوایی پاگەندەی گەمارۆدان لە لایەن ئەمریکاوە دەکەن کەچی گەمارۆکان یارمەتی مرۆڤدۆستانە و بەشی پزیشکی ناگرێتەوە.

ئەم توڕەهات وتنەی پەمپەئۆی تیرۆریست لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لە هەموو جیهان بەوە تۆمەتبارە کە ڤایرۆسەکەی دروست کردووە.

هەروەها جیهان داوا لە ئەمریکا دەکات گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵوەشێنێتەوە چونکوو ناتوانێ دەوا و دەرمان بکڕێت بۆ ڕزگار کردنی خەڵک لە کۆرۆنا.

News Code 31664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =